AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٦ ١٥:٥٣

رێبەری باڵای شۆرش:

شەمەی 22ی رێبەندان مێژوویی بوو؛ کڕنۆش بۆ گەلی ئێران

شەمەی 22ی رێبەندان مێژوویی بوو؛ کڕنۆش بۆ گەلی ئێران

رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە بەشداریی بەرفراوانی خەڵک لە رێپێوانی شەمە 22ی ڕێبەندان ،وتیان: شەمەی 22ی رێبەندان ، مێژوویی بوو؛ کڕنۆش بۆ گەلی ئێران دەبم.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەزاران کەس لە خەڵکی ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی ئەمڕۆ چاویان بە ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران کەوت.

ڕێبەری لەو دیدارەدا خەڵکی ئازەربایجانیان بە ئاڵا هەڵگری یەکگرتوویی و ئازادی ئێران وەسف کرد و بە ئیزهاری کڕنۆش بۆ گەلی خاوەن شکۆی ئێران بە بۆنەی خولقاندنی 22ی ڕێبەندانی مێژوویی ئەمساڵ، جەختیان کرد: ئەم حەماسە راستەقینە، بەگوڕ و پڕ ناوەڕۆک بوو ئەنجامی لانەدان و خۆڕاگری گەل لە هێڵی شۆڕشە و ئەم ڕێگای پێشکەوتن و بەهێزییە بە یەکگرتوویی نەتەوەیی و بە ڕوانگەی شۆڕشگێرانە بۆ کێشەکان ، واتا پشت بەستن بەو‌ هیممەتەی دەستکەوتەکانی ڕەخساند ، درێژەی دەبێت کە چالاکی جەهادی و شەوانە رۆژی هەموو بەرپرسان بۆ گەشەی ئابووری و چارەسەریی گرفتەکان بە تایبەت هەڵاوسان، ڕێگا خۆشکەری دەبێت.

وتیشیان: سەرە رای پڕوپاگەندەی دوژمنان، کێشەگەلێک کە خەڵک هەستی پێ دەکات، هەوای سارد و دیکەی هۆکارە کاریگەرەکان لە سەر ئەوەی خەڵک ئەنگێزەی نەبێت، بەشدار بێت، زیادیان کرد: خەڵک بە ئیمان و چاوکراوەیی، هەموو ئەمانەیان پشت گوێ خست و هەموو ئێران هاتنە مەیدان و دەنگی خۆیان بە گوێ جیهان گەیاند.

ئایەتوڵا خامنەیی رێپێوانی شەمەی مێژوویی گەل یان بە نیشانەی بەردەوامیی خۆراگری نەتەوەیی وەسف کرد و راشیانگەیاند: گەلی ئێران بە بێ ئەوەی هەست بە ماندوویی و بێ هیوایی لکات و بێ ترس و دڵەراوکێ لە زەبر و هەڕەشە و هەراو هۆریای دوژمن، رێگای راستەوخۆیان گرتەبەر و لەم رێگایەدا ئەمسا. ۲۲ی رێبەندان هاتنە مەیدان و خۆراگری و لەنج کردن لەگە دوژمنیان نیشان دا.

ڕێبەری سەبارەت بە پیلانەکانی دوژمنان رایانگەیاند: هەندێ جار دوژمن بە درۆی ئاشکرا دەڵێت: نێزامی ئێران روو لە رووخانە لە خاڵێکدا سەرەرای بوونی کێشەکان، وڵات لە چاو دوو سێ دەیەی رابردو زۆر گۆراوە و بەرەو پێشەوە چووە. هەندێ جاریش دەڵێن کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتۆتە بن بەست ئەگەر ئەم پاگەندە دروستە ، کەسێک کە گەیشتۆتە بن بەست خۆی دەکەوێت، بۆچی ئەم هەموو هەوڵە دەدەن و خەرجە دەکەن کە بیدەن بە زەویندا.

هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی دوژمن لەبارەی زەرووری نەبوونی توانای سەربازی ئێران، ڕێبەری رایانگەیاند: وڵاتێک کە ئەم هەمووە دوژمنەی هەیە دەبێ بیر بە حاڵی خۆی و گەلەکەی بکاتەوە. دواتر عەقڵ و شەرعیش جەخت دەکەنە سەر بەرز کردنەوەی توانای بەرگری و بە گوێرەی حوکمی قورئان، لە داهاتوویشدا هەرچی بتوانین لەم بوارەدا هەوڵ دەدەین.

ئەوەشیان وت کە وڵات لە زۆر بواری دیکەدا لەوانە پیشەسازی، کاری ژێرخانی وەکوو جادە و بەنداو دروست کردن و بوارەکانی تریش، چەندین ئەوەندەی کاری بەرگری سەرمایەدانەری و پێشکەوتنی بووە بەڵام دوژمن کە لە پڕوپاگەندە کردنیەوە سەبارەت بە درۆنەکانی ئێران ترسی دیارە، دیکەی پێشکەوتنەکان پێشت گوێ دەخات و تەنیا باسی توانای بەرگری زەق دەکاتەوە.

News ID 45111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha